سودە تەندروستیەکانی کولەکەی زەرد

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن، کولەکەی زەرد سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بە شێوەیەک خواردنی دەفرێکی بچوک لەو کولەکەیە، ٣١ میلیگرام ڤایتامین ئەی تێدایە یارمەتی زیاد کرنی خرۆکە سپیەکانی خوێن دەدات، کە بەرپرسە لە کوشتنی بەکتریاو ڤایرۆسەکان مادەکانی ناو ئەو کولەکەیە یارمەتی کارکردنی خرۆکە سپیەکانی خوێن دەدات، هەروەها هەو کردن کەم دەکاتەوەو بەرگری بەهێز دەکات.

بەهۆی بوونی ڤایتامین ئەی تیایدا، دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ وشکی چاو بەکار بهێنرێت هەروەها بیلبیلەی چاو دەپارێزێت، ڕێژەی پۆتاسیۆم لە هەر دەفرێکی بچوک لەو کولەکەیەدا ٥٨٢ میلیگرامە کە یارمەتی بۆریەکانی خوێن دەدات، هەروەها هاوسەنگی پەستانی خوێن ڕادەگرێت.

چەند ماددەیەکیتر لە پێکهاتەی ئەو کولەکەیەدا هەیە وەک، کالسیۆم و مەنگەنیز کە یارمەتیدرێکی باشی بەهێز کردنی ئێسکن، هەروەها ڕیشاڵیشی تێدایە کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کرداری هەرس کردن، هاوسەنگی شەکر لە خوێن دا ڕادەگرێت ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا