سوودەکانی خەڵوز بۆ قژ

پۆڵەتیک پرێس

خەڵوزی پزیشکی یەکێکە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی قژ، چەندین ماددەی سوودبەخشی بۆ قژ و پێستی سەر تێدایە.

سوودەکانی خەڵوز بۆ قژ:

-چارەسەری کێشەی کڕێشی پێستی سەر دەکات
-هاوسەنگی دەردانی زەیتی پێستی سەر ڕادەگرێت
-یارمەتی کێشەکانی هەڵوەرینی قژ دەدات
-خەڵوزی پزیشکی یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ دەدات
-خەڵوزی ڕووەکی چارەسەری کێشەکانی خورانی قژ دەکات

خەڵوزی پزیشکی دەتوانرێت وەک ماسیک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قژ بەکاربهێنرێت بەم شێوازە:
کەوچکێکی گەورە سۆدە، کەوچکێکی بچووک هاڕاوەی خەڵوزی ڕووەکی تایبەت بە قژ لە دەفرێکدا تێکەڵ دەکەیت، دواتر کوپێک ئاوی گەرمی تێدەکەیەت و جوان تێکەڵی دەکەیت تا وەک ماسکێکی لێدێت، دواتر لە پێستی سەری دەدەیت و تۆزێک مەساجی پێدەکەیت، دواتر بۆماوەی 30 خولەک وازیلێدەهێنیت، پاشان قژەکە بە ئاو و شامپۆ دەشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا