نیشانە سەرەکیەکانی هەستیاری

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، نیشانە سەرەکیەکانی هەستیاری دابەش دەبن بەسەر ٥ بەشدا.

کرداری هەناسەدان، تەنگە نەفەسی، کۆکە، هەناسە کورتی، گیرانی لوت

کرداری هەرس کردن، ڕشانەوە، ئازاری ناوسک

پێست، بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی هەستیاری پێست بریتیە لە خوراندن و سووربوونەوە.

چآو، نیشانەکانی هەستیاری چاو بریتیە لە سوربوونەوەو سوتانەوەی چاو.

نیشانەکانیتر، کردنەوەی ئارەقەی سارد دابەزینی پەستانی خوێن، گێژبوون.

بەپێی وتەی پزیشکەکە، هەستیاری بەرگری بە نمونە گوزارشت لە هەستیاری جەستە دەکات، کە ڕەنگە بۆ دووبارەبوونەوەی زۆر بێت.

نامۆترین حاڵەتی هەستیاری، بریتیە لە شۆک بوون کە دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ئارەقەی سارد دەکەیتەوەو لێدانەکانی دڵ خێرا دەبێت.

هەستیاری شۆک ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سییەکان و زیان گەیاندن بە دەمارەکانی مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی مردن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا