پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو خانمان هەوڵ دەدەن پێستێکی جوان و تەندروست بەدەستبهێنن، سیستمی خۆراکی کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی پێست هەیە بەتایبەتی سەوزەوات و میوەکان.
چوار سەوزەوات بۆ تەندروستی پێست بەسوودن:
-گێزەر
بەیەکێک لەباشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی پێست دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی یارمەتی یەک ڕەنگ بوون و ڕەونەقداربوونی پێست دەدات.
-خەیار
بەشێکی سەرەکیە لە بەرهەمە جوانکارییەکانی پێست، یارمەتی سپیبوونەوەی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵەی ڕەش دەدات، دەتوانرێت شەربەتی خەیار وەک پاککەرەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی سووتان بەهۆی تیشکی خۆر و شێدارکردنەوە بەکاربهێنرێت.
-کاهوو
وەک شێدارکەرەوە بۆ پێست کاردەکات و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان کە بۆ تەندروستی پێست گرنگن.
-پەتاتە
یارمەتی نەهێشتنی ئاوسان و کێشەکانی ژێر چاو دەدات، هەروەها وەک چارەسەرێک بۆ سووتانی پێست بەهۆی تیشکی زۆر و هەستیاری بەکاردەهێنرێت.