ئایا حەبی مەگنسیۆم سودی بۆ خەو هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

ئایا بەڕاستی حەبی مەگنسیۆم بۆ خەو بەسودە؟ لێرەوە سود و زیانەکانی حەبی مەگنسیۆم بۆ خەو بزانە

ئەوە ڕاستیە کە حەبی مەگنسیۆم بۆ خەو بەسودە

مگنسیۆم کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لەسەر کردارە بایۆلۆجیەکانی لەش، لەوانە کاری دەمار و ماسولکەکان بۆیە هەندێک کات وەک چارەسەری سروشتی بۆ سەرئێشە بەکار دەهێنرێت بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نیە کە بۆ بێ خەوی بەکار بهێنرێت.

بەڵام تەنها توێژینەوەیەک کە لەسەر ٤٦بەساڵا چوو ئەنجام درا ئاماژەی بە سود وەرگرتن لە حەبی مەگنسیۆم کردووە، بۆ باشتر کردنی خەو لە بە ساڵاچوواندا، بەڵام تا ئیستا کاریگەری لەسەر منداڵ و گەنج دەرنەکەوتووە، هەروەها ڕەنگە مەگنسیۆم یارمەتیدەربێت بۆ، باش کردنی دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی.

زیانەکانی حەبی مەگنسیۆم

هەندێک کات بەکارهینانی مەگنسیۆم دەبێتە هۆی، سکچون و دڵ تێکهەڵهاتن و ڕشانەوە، بەکارهێنانیشی بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی وەک نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، تێکچوونی لێدانەکانی دڵ، ژاوە ژاوی دەروونی، گۆڕانکاری لە هەناسەدان، مردنی بێ سەبەب.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا