چەند تێکەڵەیەک بۆ ڕەونەقدارکردنی پێست

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک پێست هیلاک دەبێت و ڕەونەقی لەدەست دەدات، پێویستە چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بەکاربهێنرێت، ڤیتامینەکانی ناو تێکەڵەکە سودی زۆری بۆ پێست هەیە و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ڕەونەق بۆ پێست.

چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ گەڕانەوەی ڕەونەق بۆ پێست:

-تێکەڵەی هێلکە و شیر


کەوچکێکی بچووک ئاوی گوڵ، کەوچکێکی بچووک شیر، نیو کەوچکی بچووک هەنگوین تێکەڵ دەکەیت، دواتر سپێنەیەکی هێلکەی تێدەکەیت و جوان هەمووی تێکەڵ دەکەیت، لە پێستی دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت.

-تێکەڵەی سێو و هەنگوین


کەوچکێکی بچووک لە هەریەک هەنگوین و سێوی هاڕاو تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت هەتا وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت.

-تێکەڵەی زەیتی زەیتون و شەکر


کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون لەگەڵ کەوچکێکی بچووک شەکر تێکەڵ دەکەیت، دواتر بە سەری پەنجەکانت بە شێوەی بازنەیی لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٥ خولەک ئەم کردارە دەکەیت، پاشان بە پاککەرەوەی تایبەتی پێست دەیشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا