ماسكی ئەلۆڤێرا بۆ ڕوونكردنەوەی پێستی دەموچاو و دەست

پۆڵەتیك پرێس:
زۆرترین شوێن، كە تووشی پەڵەی تاریك دەبێت پێستی دەموچاو و دەستە، چونكە زیاتر ڕووبەڕووی تیشكی خۆر دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێستی دەموچاو و دەست لەچاو بەشەكانی تردا.

بۆ سپیكردنەوەی پێست دەتوانین پشت بەچەند تێكەڵەیەكی سروشتی ببەستین، كە یارمەتیدەرە لە بچووكردنەوەی ئەو بۆشاییانەی سەر پێست، كە دەبێتە هۆی كێشە بۆ پێست.

هەروەها A، B، C ڕووەكی ئەلۆڤێرا ڤیتامین هەیە، پێست نەرم دەكاتەوە.

چونییەتی بەكارهێنانی ماسكی ئەلۆڤێرا:
ماسكی ئەلۆڤێرا بێ زیادكردنی هیچ مادەیەك، شیوازی بەكارهێنانی جێڵی ئەلۆڤێرا لەناو ڕووەكەكە دەردەكەیت و لەسەر پێست بڵاویدەكەیتەوە تا وشك دەبێتەوە پاشان بە ئاوی شلەتێن دەیشۆیت،ئەم ماسكە هەفتەی جارێك دەكرێت بۆ ڕوونكردنەوە و نەرمكردنی پێست .

ماسكی ئەلۆڤێرا لەگەڵ شیر، شێوازی بەكارهێنانی كەوچكێكی گەورە لە جێڵی ئەلۆڤێرا لەگەڵ كەوچكێكی گەورە شیر تێكەڵ دەكەیت و لەسەر پێستی دەموچاو و دەست بڵاویدەكەیتەوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر تا وشك دەبێتەوە پاشان بە ئاوی شلەتێن دەیشۆیت،هەفتەر جارێك یان دوو جار ئەم ماسكە دووبارە دەكرێتەوە.

ماسكی ئەلۆڤێرا لەگەڵ زەیتی زەیتون بۆ چارەسەری وشكی پێست و پەڵە،شێوازی بەكارهێنانی دوو كەوچكی گەورە جێڵی ئەلۆڤێرا لەگەڵ سێ كەوچك زەیتی زەیتون لەگەڵ كەوچكێكی بچووك زەیتی گوێزی هیندی تێكەڵ دەكەیت و لەسەر پێستی دەموچاو و دەست بڵاویدەكەیتەوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر تا وشك دەبێتەوە پاشان بە ئاوی شلەتێن دەیشۆیت،ئەم ماسكە هەفتەی جارێك بەكاردەهێنرێت.

"<div“>

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا