پۆڵەتیک پرێس
پڕۆتین بۆ جەستە زۆر گرنگە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، جەستە ناتوانێت پڕۆتین دروستبکات بۆیە دەبێت لە سیستمی خۆراکیەوە وەریبگرێت ئاژەڵی بێت یان ڕووەکی.
باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی پڕۆتین:
-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتین، ڤیتامین، کانزا، چەوری سوودبەخش و دژەئۆکسانەکانە ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.
-بادەم و فستق
دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا و پرۆتینە ڕووەکیەکان کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
-سنگی مریشک
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پڕۆتین دادەنرێت.
-شیر
یەکێکە لە باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی پڕۆتین و پێویستە هەموو کەسێک ڕۆژانە شیر بخۆنەوە.
-نیسک
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی بابەتی پاقلەمەنیەکانی وەک نیسک، نۆک، فاسۆلیا و ئەوانی دیکە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیاندا هەن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیە درێژخایەکانی وەک دڵ و چەوری جگەر کەمترە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆن.
-ماسی
سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین، کانزا و پڕۆتینەکانن، بەشێوەیەکی گشتی هەموو جۆەکانی ماسی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین.