پۆڵەتیک پرێس
ناوکەکولەکە جۆرێکە لە چەرەسات و دەوڵەمەندە بە ماددەسوودبەخشەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
ناوکەکولەکە ڕێژەیەکی زۆر کانزای زینکی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزەکات، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و گەدە هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت دەبێتە هۆی دروسبوونی غازات و ئاوسانی سک.
یارمەتی باشتربوون و نوستنێکی ئارام دەدات، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، لەگەڵ ئەوەشدا ناوکەکولەکە ڕێژەیەکی زۆر لە کانزاکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئێسکەکان و ئەندامەکانی دیکە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ئاسن ئەگەری توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکاتەوە.