پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان بەدەست کێشەی بێهێزی پەنجەکانیانەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی هەوکردنی پەنجەکانەوە ڕودەدات.
پێنچ خواردن یارمەتی بەهێزبوونی پەنجەکان دەدەن:
-سەوزەواتەکان
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانیان تێدایە سوودێکی زۆری هەیە و یارمەتی بەهێزبوونی پەنجەکان دەدات
-ماسی
سەلەمون یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی ماسی کە یارمەتی بەهێزبوونی پەنجەکان دەدات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی ئۆمێگا3ی تێدایە، یارمەتی تەندروستی پەنجە و مێشک دەدات.
-شوکولاتەی ڕەش
شوکەلاتەی ڕەش لە %70ی پێکهاتووە لە کاکاو، یارمەتی پەستانی خوێن و باشتری ناردنی خوێن بۆ مێشک و دڵ دەدات، هەروەها یارمەتی تەندروستی پەنجەکان دەدت.
-بڕۆکلی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشک دەدات، پەنجەکان بەهێز دەکات.
-بادەم
بادەم پارێزگاری لە تەندروستی پەنجەکان دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی ئۆمێگا٣ی تێدایە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات.