پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا بەشێکی زۆری خەڵک بەیانیان تووشی پژمەیەکی زۆر دەبن و بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەوەش چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە.
هۆکارەکانی زۆر پژمین لەبەیانیاندا:
-جیوب
هەوکردنی جیوب یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆر پژمین لە بەیانیاندا و کەسەکە بێزاردەکات.
-هەستیاری
بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزەکانی بەهار، هاوین و پایز بەشێکی زۆری خەڵک تووشی هەستیاری دەبن، بەهۆی ئەو هەستیارییەوە لەبەیانیاندا تووشی پژمەیەکی زۆر دەبن.
-هەوکردنی لوت
گۆڕان لە پلەی گەرمی لەکاتی نووستندا واتە کاتێک لە ساردەوە دەگۆرێت بۆ گەرم یان بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی لوت، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی پژمینی زۆرە.
-تیشکی خۆر
تیشکی خۆری بەهێز هۆکارێکی دیکەیە.