پەیوەندی نێوان شێزۆفینیاو بەکتریای پشیلە

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجامی لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەری دەخەن ئەو بەکتریایەی بەهۆی پەلاماردانی پشیلەوە توشت دەبێت، واتە کاتێک پشیلە بە چنگەکانی دەتڕوشێنێت، زیاتر مرۆڤ توشی شیزۆفینیا دەکات لەو حاڵەتانەی تر کە توشی دەروونی مرۆڤ دەبێت.

هەرچەندە توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەکی کەم لە خەڵک ئەنجام دراوە، بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو بەکتریایە دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە دەمار دا.

برێچڤێردات کە کوڕێکی تەمەن ١٤ ساڵە، دوای ئەوەی پشیلەکەی پەلاماری دەدات و دەروشێنێت، بە هۆی ئەو بەکتریاکەی دەچێتە خوێنیەوە توشی نەخۆشی دەروونی دەبێت و لە ناکاو دەست دەکات بە هاوار و گریان.

بەپێی ئەو لێکۆلینەوە پزیشکیانەی لەسەر ئەو کورە ئەنجام دراوە، بە هۆی بەکتریای پشیلەوە توشی شیزۆفینیا بووە، لە ماوەی ١٨ مانگدا ٤ جار لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، هەفتەیەک ە زیندانی تایبەت بە نەخۆشانی شیزۆفینیا بووە، ڕەفتارەکانی توندو تیژ بووەو هەڵس و کەوتی گۆڕاوەو هەوڵی کوشتنی خێزانەکەی داوە.

بەڵام لە پێشتردا ئەم کورە هیج کێشەیەکی نەبووەو کوڕێکی زۆر زیرەک و چالاک بووە، کاتێک پزیشکان هۆکاری نەخۆشیەکەیان دۆزیتەوە، لە ڕیگەی پێدانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشی دەروونیەوە چارەسەریان کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا