سوودەکانی چەوەندەر لەگەڵ خەنە بۆ قژ

پۆڵەتیک پرێس
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قژ بەتایبەتی وەرین و تێکشکاندنی قژ چەوەندەر چارەسەرێکی گونجاوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، دەتوانرێت بەشێوەی شەربەت یان لە خواردنەوەکاندا بەکاربهێنرێت یان بە تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند مادەیەکیتردا سوودی لێببینرێت، بەتایبەتی بەتێکەڵکردنی لەگەڵ خەنەدا چارەسەرێکە بۆ کێشەکانی قژ و ڕەنگکردنی قژ.

سوودەکانی چەوەندەر بۆ قژ: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پێستی سەر دەدات، ڕیگری لە کڕێش دەکات، پێستی سەر پاکدەکاتەوە و یارمەتی گەشەی قژ دەدات، قژ بەهێز دەکات و ڕێگری وەرینی دەکات، سوڕی خوێنی پێستی سەر چالاک دەکات، دەتوانرێت لەگەڵ خەنە بۆ ڕەنگکردنی قژ بەکار‌بهێنرێت.

سوودەکانی خەنە بۆ قژ: یارمەتی گەشەی قژ و پڕبوونی دەدات، ڕێگری لە وەرین و کرێش دەکات، ڕەونەق و بریسکە بە قژ دەبەخشێت، قژ شێدار دەکات، تاڵی سپی قژ دەشارێتەوە.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت چەوەندەر و خەنە بەکاربهێنن بۆ ڕەنگکردنی قژیان دەتوانن سوود لەم دوو شێوازە ببینن:

-شێوازی یەکەم: ڕێژەیەکی گونجاو خەنە بەپێی درێژی قژەکە لەگەڵ هەندێک ماست و زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەیت، دواتر ئاوی چەوەندری تێدەکەیت هەتا وەک هەویرێکی نەرمی لێدێت، دواتر سەری دادەپۆشێت و لە شوێنێکی گەرم بۆ ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێر دایدەنێیت، دواتر لە قژەکەی دەدەیت و وازی لێدەهێنیت بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر یان بەپێی ئوە ڕەنگەی دەتەوێت، پاشان بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەیشۆیت، مانگی جارێک دەیکەیت.

-شێوازی دووەم: چەوەندەرێک ورد دەکەیت و لەگەڵ ئاو دەیکەیت سەر ئاگر هەتا ڕەنگی ئاوەکە دەبێت بە سوورێکی تۆخ، دواتر لەسەر ئاگر لایدەبەیت و کەمێک چای گوڵاڵە سوورە و لیمۆی تێدەکەیت، دواتر لەگەڵ خەنە تێکەڵی دەکەیت و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دایدەنێیت، پاشان لە قژی دەدەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا