پۆڵەتیک پرێس
لیمۆ لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت و شەربەتەکەشی دەخورێتەوە بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، سوودی تەندروستی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.
بەشێوەیەکی گشتی لیمۆ بەرگری جەستە بەهێزدەکات، ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات و کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە.
پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن لیمۆ و شەربەتەکەی ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت کاریگەری لاوەکی لەسەر ددانەکان دەبێت و هۆکارە بۆ خواردنی ددان و مینای ددان، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی تێدایە.