هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی ددانەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕەنگی ددانەکانیان گۆڕانی بەسەردا دێت ئەمیش چەند هۆکارێکی هەیە، ڕەنگە هەندێک لە هۆکارەکان هەڵە کردن بێت لە لایەن کەسەکەوە بەڵام هەندێکیتریان لە دەسەڵات دا نیەو بەهۆی چەند نەخۆشیەکەوە ڕوو دەدات لێرەوە هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان دەخەینە ڕوو

هۆکارە دەرەکیەکان

مەبەست لە هۆکارە دەرەکیەکان ئەوە کە ڕەنگە بە هۆی هەندێک هەڵەوە ڕووبدەن، واتە ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە جەستەوە نیە وەک
-خواردنەوەی قاوەو چا، هەندێک سەوزە و میوە وەک سێو تەماتە

-پاککردنەوەی ددانەکان بە شێوەیەکی ناتەواو، باش نەشتنی ددانەکان بەکارنەهێنانی ماددەی تەندروست و مانەوەی خواردن لە نێوان ددانەکان، بەکارهێنانی هەندێک غەرغەرە کە رەنگە ببێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان

-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، وەک دەرمانەکانی نەخۆشی دەروونی هەروەها دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن و ئەنتی بایۆتیک تیتیراسیکلین کە هەمووی کاریگەری لەسەر ددان هەیە بە تایبەت منداڵان لە تەمەنی گەشە کرندا

هەروەها چەندین هۆکاریتر بۆ نموونە جگەرە کێشان هۆکارێکی سەرەکی گۆڕانی ڕەنگی ددانەکانە

هۆکارە ناوەکیەکان

هەموو ئەو هۆکارانە دەگرێتەوە کە لە جەستەدا ڕوو دەدات یاخود ئەو کێشانەی لە ددانەکەتدا هەیە

-نەخۆشی، هەندێک کاریگەری سەر چینی مینا و عاجی ددان دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان بە هۆی نەخۆشیەوە، هەروەها تیشک گرتن بۆ سەر و مل دەرمانی کیمایی و هەندێک لەو خانمانەی دوو گیان دەبن بەهۆی لە دایک بوونی منداڵەکانیان لە کاتێکدا زۆر دانەکیڕە دەکەن زیان بە مینای ددانیان دەگات و ڕەنگی دەگۆڕێت

-جینات، جینات یەکێکە لەو هۆکارانەی بە هۆیەوە ڕەنگی ددانەکان و تەندروستی ددانەکانت گۆڕانی بەسەردا یەت

-تەمەن یەکێکە لە هۆکارەکانیتر کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕانی ڕەنگی ددان

تێبینی، جگە لە خاوێن ڕاگرتنی ددانەکانت شتنی بە شێوەیەکی تەندروست، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چارەسەری پێویست

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا