پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵێک لە زانایان لە زانکۆی دیلاویری ئەمریکا توێژینەوەیەکان ئەنجامداوە و لەئەنجامی توێژینەوەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە هەندێک لە سەوزەواتەکان زیانەکانی جگەرەکێشان و هەوای پیس کەمدەکەنەوە، کە ساڵانە هۆکاری مردنی ملیۆنان کەسە لەجیهاندا.
لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە سەوزەواتەکانی گێزەر، کەرەفس و مەعدەنوس جەستە لە کۆبوونەوەی ماددەی ئەکرۆلین دەپارێزن کە بەڕێژەیەکی زۆر لە دوکەڵی جگەرە و غازی پیسی هەوا و ئۆتۆمبێلەکاندا هەیە و هۆکارێکی سەرەکی تێکچوون و کێشەکانی سی و پێستە.
پێویستە ئەو سەوزەواتانە لە سیستمی خۆراکی هەموو کەسێکدا بەبێ جیاوازی هەبن ئەگەر جگەرەکێش بن یاخود نا، چونکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە و لەو ماددە ژەهراوییە دەیپارێزن