پۆڵەتیک پرێس
سێوی سەوز یەکێکە لەو میوانەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سێوی سەوز:
-بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بەدەست بەزی کۆلیستڕۆڵەوە دەناڵێنن و ڕۆژانە دوو سێوی سەوزیان خواردووە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمترە.
-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-خواردنی سێوی سەوز بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێکخراو یارمەتی چالاککردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات.
-پارێزگاری لە تەندروستی ددانەکان دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ناودەم هەیە و بۆنی دەم خۆشدەکات.