زیانەکانی نەخەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکانێکی زۆر مودمین دەبن بەوەی ماوەیەکی زۆر نەخەون و بە ئاگابن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست ببونی مەترسی و زیان لەسەر جەستە، بە تایبەت ئەگەر زۆر دووبارە بێتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان یەکێک لە زیانەکانی نەخەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ، بریتیە لە لە دەست دانی توانای سەرنج دان، کاریگەری خراپی لەسەر چالاکی مێشک هەیە.

هەروەها نەخەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت ببێتە هۆی، جەڵتەی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەروەها هاوسەنگی جەستە تێک دەچێت، ئەو چەند کاتژمێرە کەمەی دەخەون بەشی ئەوە ناکات کە سودی لێوەربگرن و پشووی تەواو بدەن، هەروەها دەبێتە هۆی خەمۆکی بە هۆی تێک چوون و گۆڕانکاری لە ماددە کیمیاییەکانی مێشکدا.

کەم خەوی دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ پێستت، وەک ئاوسانی پێست ئاوسانی چاوەکان و ڕەشبوونی دەوری چاوەکان، ئەوەش بە هۆی ڕێژەی بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆل کەم بوونەوەی کۆلاجین کە بەرپرسە لە نوێکردنەوەی خانەکانی پێست.

یەکێک لە خراپترین هۆیەکانی نەخەوتن بریتیە، لە هەست کردن بە برسێتی زۆر و خواردنی خۆراکی ناتەندروست دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا کەسەکە کێشی زیاد دەکات.

ئەگەر کاتژمێرەکانی خەوتن کەمتر بێت لە ٥ کاتژمێر لە شەودا دەبێتە هۆی، دروست بوونی کێشە لە دەمار و خوێنبەرەکاندا و ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی لە ناکاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا