باشترین میوەکان بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی میوەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەک لە کاربۆهیدراتیان تێدایە لەوانەیە ڕێژەی شەکری خوێن بەرزبکەنەوە، بەلام هەندێک لە میوەکان بۆ توشبووانی شەکرە گونجاون بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”.

باشترین میوەکان بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە:

-شاتوو و توو
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سین، جگە لەوەی بۆ توشبووانی شەکرە بەسوودن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

-سێو
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڤیتامین سی، ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەکات.

-شوتی
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە کانزا بەسوودەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا توشبووانی شەکرە دەبێت بەڕێژەیەکی گونجاو بیخۆن و نابێت زیادەڕەوی تێدابکەن.

-شلیک
بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانە.

-سندی
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەیە پارێزگاری لە تەندروستی پێست و قژ دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی شەکرە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا