ئەم میوانە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

میوەکان بەباشترین رێگا دادەنرێن بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵە سەرەکیەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی، بەڵام هەندێک جۆر لە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و هەندێکیشیان ڕێژەیەکی کەمتر بۆیە هەڵبژاردنی جۆرەکەی زۆر گرنگە.

ئەم میوانە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تێدایە:

-قۆخ
لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە قۆخێکی قەبارە ناوەند نزیکەی 13 گرام شەکری تێدایە، پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوەدەکەن بەیەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم و دژەئۆکسانەکان دادەنرێت.

اليك 10 من ابرز فوائد الخوخ الصحية والجمالية | الطبي

-شلیک
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانە هەشت شلیکی قەبارە ناوەند نزیکەی هەشت گرام شەکری تێدایە، شلیک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

زراعة الفراولة في ربيع عام 2021 - بوابة اوكرانيا

-ئاڤۆکادۆ
وەک ناسراوە ئاڤۆکادۆ چەوری سوودبەخشی زۆر تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت یارمەتری دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، یەک ئاڤۆکادۆ تەنها یەک گرام شەکری تێدایە.

فوائد الأفوكادو الخارقة التي ستثير دهشتك | عربي بوست

-سێو
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، سێوێکی قەبارە ناوەند نزیکەی 19 گرام شەکری تێدایە.

سورية اليوم - حول العالم | لا يتلف لمدة عام كامل.. "التفاح الحلم" حالياً  بالأسواق

 

-پڕتەقاڵ
هەر پڕتەقاڵێک نزیکەی 12 گرام شەکری تێدایە، بەڵام پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ دوو ئەوەندە شەکری تێدایە بۆیە باشترە بەشێوەی میوە بخورێت، هەروەها پڕتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشک دەدات.

أبو سرة والأحمر من بينها.. أي أنواع البرتقال أفضل لصحة الإنس | الكونسلتو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا