پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ژەمە خۆراکیە خێراکان لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی ئازارەکانی جەستە تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی تەندروستیشیان باشە و کێشی جەستەیان گونجاوە.
بەپێی توێژینەوەکە کە لە ماڵپەری”دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی بڵاوبۆتەوە، هەندێک لەو چەورییانەی لە ژەمی خواردنە خێراکاندا هەن دەبنە هۆی کۆبوونەوەی کۆلیسیتڕۆڵ لە خوێنبەرەکاندا، ئەوەش دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان و دروستبوونی ئازار.
توێژینەوەکە جەختی لەوەشکردۆتەوە بەردەوام دەڵێن قەڵەوی و خواردنی ژەمە خێراکان بۆماوەیەکی زۆر لەوانەیە ببنە هۆی ئازار، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنی ژەمە خێراکان هەرچەندە کەمیش بێت زیانی تەندروستی زۆر هەیە و دەبێتە هۆی ئازاری جومگەلان تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستیان نییە و کێشیشیان کەمە.