پۆڵەتیک پرێس
گرنگیدان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی زۆر گرنگە، بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی جەستە، بەپێی ماڵپەڕی”Healthline”.
سێ خواردن بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی گرنگن:
-زەردەچەوە
بەیەکێک لە باشترین بەهاراتەکان بۆ تەندروستی دادەنرێت، چونکە تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی ڕزگاربوون لە هەوکردنەکانی جەستە و کێشەکانی گەدە دەدات.
-شلیک
دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی کردارەکانی مێشک، ڕێکخستنی پەستانی خوێن و پارێزگاریکردن لە تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات.
-ماسی سەلەمون
ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، ڕێگری لە هەوکردنەکانی مێشک دەکات، یارمەتی تەندروستی دڵ، خوێنبەرەکان و کرداری هەرس دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە هەوکردنەکانی گەدە دەکات.