هۆکارەکانی سەرئێشە لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

لەمانگی ڕەمەزاندا کەسەکان ڕوبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە بەهۆی ڕۆژوەوە، یەکێک لەوانە سەرئێشەیە، بەهۆی کەمی شەکر لە خوێندا یان نەخواردن و چەندین هۆکاری دیکەوە ڕوودەدات.

ئازاری سەر بەهۆی ڕۆژوەوە بەگشتی کەم یان ئازارێکی مام ناوەند دەبێت، زانایان دەڵین ئەو کەسانەی بەکاتی ئاسایش سەرئێشەیان هەیە ئەگەری توشبونیان بە سەرئێشە لە رەمەزاندا زیاترە.

هۆکارەکانی سەرئێشە لە ڕەمەزاندا:

-کەمی ڕیژەی شەکی لەخوێندا
-نەبوونی کافاین، زانایان دەڵێن بەشێکی زۆری سەرئێشە لە ڕەمەزاندا پەیوەندی بە نەخواردنەوەی کافاینەوە هەیە.
-هۆکارێکی دیکەر سەرئێشە لە ڕەمەزاندا نەخواردنەوەی ئاو یان قەلەقیە، چونکە لەش پێویستی بەڕێژەیەکی زۆر ئاو هەیە.

هەندێک جار هۆکارەکانیش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

دوو ڕێگا بۆڕێگری کردن یان کەمکردنەوەی ئازاری سەر لە ڕەمەزاندا:

-هەوڵبدە ڕۆژێک پێش ڕەمەزان خواردنەوەی کافاین کەم بکەیتەوە،.
-دوای ڕۆژو شکاندن پێویستە ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی یارمەتی قەرەبوکردنەوەی لەش بدات بەرامبەر ئەو ئاوەی لەکاتی بەڕۆژوبوندا لەدەستی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا