نیشانە پێش وەختەكانی تووشبوونی زراو بەنەخۆشی

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێك لەنەخۆشییەكان، كە ئەگەر هەیە تووشی مرۆڤ بێت، هەوكردنی دەرچەی بۆری زراوە.

بەقسەی پزیشكان، بەزوویی پێویستە دەست نیشانی نیشانەكانی هەوكردنی زراو بكرێت، پێش ئەوەی ببێت بەنەخۆشییەكی درێژخایەن، كە وادەكات مەترسی زیاتر لەسەر توشبوو دروست بكات.

هەروەها پێویستە ڕێگاكانی خۆپارێزی بگرێتە بەر، كە خۆی لەچەند خاڵێك دەبینێتەوە.

نیشانە پێشوەختەكانی زراو.
ئازارێكی زۆر لە بڕبڕەكانی پشت و ناو سك.

بڵاوبوونەوەی ئازار بە ناو شان و پشتدا.

كاتێك دەست لە سكت دەدەیت هەست بە ئازار دەكەیت .

ڕشانەوەو دڵ تێكەڵهاتنی بەردەوام.

بەرزی تا

بە تایبەتی ئەم نیشانانە لە كاتێك دا دەردەكەوێت، كە ژەمێك خواردنی قورس و دەوڵەمەند بەڕۆن دەخۆیت.

ڕێگاكانی خۆپاراستن لەزیادبوونی هەوكردنی زراو.
بۆ ئەوەی مەترسییەكانی دروست بوونی بەردی زراو كەمبكەیتەوە ، دەتوانیت ئەم ڕێگایانە بگریتە بەر.

دابەزاندنی كێش بە شێوەیەكی لەسەرخۆ، ئەگەر هاتوو پێویستت بەدابەزاندنی كێش بوو ئەوە پێویستە بە خێرایی ئەنجامی نەدەیت، چونكە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروست وونی بەردی زراو.

پاراستنی كێشی تەندروست، لەوانەیە هەبوونی كێشی زیادە ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی زراو، بۆیە گەر بتوانی كالۆری بسوتێنی و كێشی ئاسایی بپارێزی كەمتر ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییەت هەبێت.

شێوازی نان خواردنی تەندروست، كە ڕێكخستنی خواردن دەتوانێت چانسی ئەوەت پێبدات بە دوور بیت لە دروست بوونی بەرد لە زراو، خواردنە تەندروستەكانیش بریتین لە میوەو سەوزەو دانەوێڵە، بەڵام پێویستە لەو خواردنانە دوور بكەویتەوە، كە ڕیشاڵیان زۆرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا