سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی پڕتەقاڵی سوور بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

پڕتەقاڵی سور یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکانی وەرزی زستان، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

ڕەنگە سوورەکەی بەهۆی ماددوی ئەنسۆسیانینەوە وەرگرتووە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ڤیتامین سی و بی، مس، مەگنسیۆم و دژەئۆکسانەکان، ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی هەیە:

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات و کالۆری کەمە بۆیە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.

-بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین سی و ترشی فۆلیک سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات.

إيه هو «برتقال الدم»!.. اعرف فوائده واستخداماته السحرية في الط...

-دەوڵەمەندە بە دەژئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و مەترسی توشبوون بە ئەنفلۆنزا، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە کەمدەکاتەوە.

-یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵەکان.

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، خواردنی بەشێوەیەکی ڕێکخراو ڕێگری توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات وەک، شێرپەنجەی سی، گەدە و دەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا