هۆکار و چارەسەرەکانی نەخۆشی دەردە ڕێوی

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، توشی نەخۆشی دەردە ڕێوی دەبن و نیگەران دەبن، بەهۆی ڕووتانەوەی بەشێکی مووی قژ یاخود ڕیش و جەستەیان، وەک پەڵەیەکی سپی دەردەکەوێت هەرکەسێک لە لای خۆیەوە ئامۆژگاریت دەکات بۆ بەکارهێنانی دەرمان بەڵام ڕەنگە هەموو کات ئامۆژگارییەکان باش نەبن

دەردە ڕێوی توشی زۆر کەس دەبێت کە دەکرێت زۆر جار بە هۆی پەستانی دەروونیەوە بێت، هەندێک کاتیتریش ڕەنگە پەیوەندی بە نەخۆشیترەوە هەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم نەخۆشیە دەکەیت

لێکۆڵەرەوە پزیشکیەکان بۆیان دەرکەوتووە، کە زۆر جار ڕووتانەوەی ئەو قژە بە هۆی دژە بەکتریاوەیە کە بۆ قژ بەکاری دەهێنیت پەستانی دەروونیش هۆکارێکی سەرەکیە، هەندێک کات ڕەنگە بە هۆی بۆماوەیی و نەخۆشی شەکرەو کەم خوێنیشەوە ڕوو بدات

چارەسەرەکان

پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، کە بە پێی ریژەو بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە دەتوانن چارەسەری بکەن

ئەگەر نەخۆشیەکە سنورداربێت، دەتوانرێت لە ڕێگەی کرێم و دەرزی کۆرتیزۆنەوە چارەسەر بکرێت

ئەگەر بە رێژەیەکەی بەرچاو بڵاو بووبێتەوە پێویستە حەبی کۆرتیزۆن بەکار بهینرێت

چارەسەر لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێت بەڵام بە گشتی ماوەی دوو مانگ بۆ ساڵێکی پێ دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا