ئایا نەخۆشییە دەروونییەکان هۆکارن بۆ ئازارەکانی جەستە؟

پۆڵەتیک پرێس

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی وابیردەکەیتەوە نەخۆشییە دەروونییەکان تەنها پەیوەندیان بە تەندروستی مێشکەوە هەیە، ئەوا هەڵەیت، چونکە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە.

ئەو کەسانەی تووشی دوودڵی دەبن ڕاستەوخۆ هەست بە نیشانە جەستەییەکان دەکەن وەک تەنگەنەفەسی، خێرالێدانی دڵ، ئاڕەقکردن، هەستکردن بە ئازاری گەدە و سەر، بەپێی ماڵپەڕی “health” نەخۆشییە دەوروونییەکان هۆکارن بۆ ئەم ئازارانەی جەستە:

-هەستکردن بە گێژبوون و سەرئێشە بەبێ هیچ نەخۆشییەک ئەوا یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی تێکچوونی باری دەروونی.

-کاتێک هەست بە دوودڵی دەکەیت قوتدانی خواردنەکان قورستردەبێت و واهەستدەکەیت گەرووت گیراوە و ئازاری هەیە.

-خێرالێدانی دڵ یەکێکە لە کێشە تەندروستیە سەرەکییەکان کە بەهۆی تێکچوونی باری دەروونیەوە ڕوودەدات.

-بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەدەست قەبزی و ئاوسانی سکیانەوە دەناڵێنن هۆکارە سەرەکییەکەی دوودڵی و دڵەڕاوکێیە کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر کرداری هەرس هەیە.

-نەخۆشییە دەروونییەکان دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری ماسولکەکان.

-خەمۆکی و دوودڵی هۆکارێکی سەرەکی دروستبوونی زیپکە و چرچولۆچی پێستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا