سودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا بۆ توشبوانی پەتای وەرزی، ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی ئاو گرنگیەکی زۆری بۆ لەش هەیە، بۆیە خواردنەوەی لەگەڵ لیمۆ وادەکات ڕێژەیەکی زیاتر ئاو بخۆیتەوە.

سودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ، وزە بە لەش دەدات، پێست باشتر دەکات، یارمەتی کرداری هەرس دەدات، لەش لە ژەهر ڕزگار دەکات، ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، لیمۆ ڕیژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری و تەندروستی ئێسک دەدات.

الماء الساخن والليمون مفيد ولكن؟

گیراوەکە ئەگەر لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە سودی زیاتری دەبێت، ڤیتامین سی سودەکانی لە دەست دەدات لە کاتی گەرمکردندا بۆیە پێویستە بەم شێوازە بخورێتەوە، چەند پارچەیەک لیمۆ لەگەڵ پارچەیەک زەنجەفیلی تازە دەکەیتە کوپێکەوە و ئاوی گەرمی تێدەکەیت، پاشان دەیخۆیتەوە، دوای خواردنەوەی ئەم گیراوەیە یان گیراوە ترشەکان بەگشتی پێویستە پەرداخێک ئاو بەتەنیا بخورێتەوە هەتا زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەم گیراوەیە بەسودە بەڵام دەبێت ئاگاداربین، چونکە زۆر خواردنەوەی زیان بە ددان دەگەیەنێت و کلۆری دەکات، ئەو کەسانەش کە نەخۆشی گەدەیان هەیە نابێت بیخۆنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا