ئاو خواردنەوەی زۆر لە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئاشکرای دەکات، زۆر خواردنەوەی ئاو یارمەتی پاراستنی تەندروستی جەستە دەدات، وە لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئەحمەد دیاب ڕاوێژکاری بواری خۆراک و چارەسەر، دەڵێت زۆر خواردنەوەی ئاو زۆر خواردنەوەی ئاو یارنەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات، هەروەها یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە برسێتی نەکەیت، بە ڕێژەیەکی دیاری کراو هەستی پڕبوونی گەدە بە مرۆڤ دەبەخشێت.

هەروەها ئەو ڕاوێژکارە ڕوونی کردەوە، زۆر خواردنەوەی ئاو لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک دەتپارێزێت.

ئاماژە بەوەش دەدات لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، ئەو کەسەی ڕۆژانە زیاتر لە ٥ پەرداخ ئاو دەخواتەوە ڕۆژانە، ئەگەری توشبوونی بە جەڵتەی دڵ کەم دەبێتەوە بە رێژەی لە %٤١، بەراورد بەو کەسەی کەمتر ئاو دەخواتەوە.

وتیشی خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی کەم دەبێتە هۆی، توشبوونت بە سەرئێشە هەروەها هەست کردن بە وشک بوونەوەی جەستە، هەروەها دەبێتە هۆی هەست کرد بە ئازار لە سەردا.

سودێکیتری زۆر خواردنەوەی ئاو بریتیە لە ، سپی کردنەوەو ڕوون کردنەوەی پێست، وا دەکات بە شێوەیەکی گەش و تەندروست دەربکەوێت، هەروەها پارێزگاری لە جوانیت دەکات.

دیاب ڕوونی دەکاتەوە، خواردنەوەی ئاو کۆتایی بە ژەهرەکانی جەستەت دەهێنێت، بە تایبەت ئەگەر لەسر گەدەی بەتاڵ بیخۆیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا