گەشەدان بە چارەسەری سروشتی بۆ کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

ئەو پزیشکانەی کار لەسەر ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ دەکەن،ئاماژە بەوە دەدەن ئەو کەسانەی هەستی بۆن کردن لەدەست دەدەن بۆ ماوەیەکی درێژ، پێویستە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ گەڕانەوەی هەستی بۆن کردن

ئەو کەسانەی دوای توشبونیان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەست دەکەن کە هەستی بۆنکردنیان کێشەی هەیە پێویستە سەردانی پزیشکی پسۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ بکەن، چونکە ڕەنگە توشی هەوکردنی لوت بووبن پێویستە دڵنیا بننەوە.

هەروەها ڕەنگە هەندێک کات هەستیاری یاخود گۆڕانی وەرزەکان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ەوە زیاتر گەشە بکەن، هەربۆیە کەسەکە زیاتر هەستی بۆن کردن لە دەست دەدات.

پزیشکانی پسپۆر ئاماژە بەوە دەدەن، کە لە هەموو بارودۆخێکدا لەدەست دانی هەستی بۆن کردن کاتیە، بەڵام ڕەنگە کاتی بوێ بۆ چاک بوونەوەی هەندێک کات رەنگە بە چەند ماگ و ساڵی پێ بچێت

دەتوانن کەسەکان دەرمانی ستیرۆدات بەکاربهێنن، بۆ پاککردنەوەی لوتیان کاتێک هەستی بۆنکردنیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەست داوە، بۆ ئەوەی کێشەی هەوکردن چارەسەر بکەن، هەروەها چارەسەکردنی هەستی بۆن کرد بە ڕێگای سروشتی پەیوەندیەکی زۆری بە چاکبوونەوەی کۆرۆنا هەیە.

لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان پێشنیاری چەند چارەسەرێکی سروشتی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی هەستی بۆن کردن وەک، زەیتە بۆندارەکان یان ڕووەکیەکان، یاخود ئەو ڕووەکانەی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ چارەسەری بۆن بەکارهاتووە، ئەگەر بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بۆنیان بکەی مێشکت چالاک دەکەن و ڕەنگە هەستی بۆنکردنت بۆ بگەرێننەوە

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هەستی بۆن کردن، پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ەوە هەیە، وا دەکات کە هەندێک لە هەستەکان لە دەست بدەی بۆیە باشتر وایە کە چارەسەر وەربگریت، ئەگەر سروشتی بێت یاخود لە ڕێگەی پزیشکەوە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا