جگەرەکێشان دەبێتە هۆی توشبوون بەم ١٦ جۆرەی شێرپەنجە

پۆڵەتیک پرێس

هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری خەڵک توشی شێرپەنجەی سییەکان دەکات، بەڵام بە تەنها سییەکان نیە جگەرە دەبێتە هۆی توشبوون بە ١٦ جۆر شێرپەنجەیتر.

بەپێی بڵاوکراوەکان، هەرکاتێک کەسێک یەک نەفەس لە جگەرەیەک دەدات ٧ هەزار ماددەی کیمایی دەچنە ناو سییەکانیەوە، هەروەها بە بەشەکانی دیکەی لەشیشدا بڵاو دەبنەوە، کە ٦٩یان دەناسرێنەوە بەوەی ماددەی شێرپەنجەن.

لێکۆڵینەوەکان ڕوونی دەکەنەوە، لە ٨ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە یەکێکیان بە هۆی جگەرە کێشانەوە دەبێت، یەک حاڵەتی مردنیش لە ٥ حاڵەت بە هۆی ئەو شێرپەنجەیەوە دەبێت کە لە جگەرەکێشانەوە توشت بووە.

هیچ کاتێک درەنگ نیە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە دوای ٦ کاتژمێر لە کێشانی دوایین جگەرەت، جەستە دەست بە چاکبوونەوەی خۆی دەکات، مەترسییەکانی لە دوای ئەوە کەم دەبێتەوە.

جگەرە کێشان دەبێتە هۆت مەترسی توشبوونت بە ڕێژەی لە %٦١ بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات، شێرپەنجەی گەدە یەکێکە لەو کوشندەترین شێرپەنجەکانی جیهان بە تایبەت بۆ پیاوان.

١٦ جۆر شێرپەنجە هەیە کە بە هۆی جگەرەکێشانەوە توش دەبیت

١-شێرپەنجەی سی

٢-شێرپەنجەی دەم و لوت

٣-شێرپەنجەی سورێنچک

٤-شێرپەنجەی میزڵدان و گورچیلە و بۆری میز

٥-شێرپەنجەی پەنکریاس

٦-شّێرپەنجەی گەدە

٧-شێرپەنجەی جگەر

٨-شێرپەنجەی ڕەحم و هێلکەدان

٩-شێرپەنجەی ڕیخۆڵەو قۆڵۆن

١٠-شێرپەنجەی خوێن و خوێنبەرەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا