چۆنیەتی چارەسەرکردنی شوێنەواری زیپکە

پۆڵەتیک پرێس

چەند شتێک هەیە کە لە ڕێگەی بەکار هێنانیەوە وەک و ماسکێک کۆتایی بە شوێنەواری زیپکەکانی دەم و چاوت بهێنیت پێکهاتەکانیش بریتین لە:

-یەکەم، حەبی ئەسپرین

بەکارهێنانی ئەسپرین لە شێوەی ماسک کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر نەهێشتنی شوێنەواری زیپکە، چونکە دژ بە هەوکردنە بەم شێوەیە دەتوانیت دروستی بکەیت و بەکاری بهینیت
حەبێکی ئەپسرین لەگەل ئاو تیکەڵ بکە کەمێک ماست یاخود هەنگوینی بۆ زیاد بکە، بیخەرە سەر ئەو شوێنانەی کە شوێنەواری زیپکەی لەسەر بەجێ ماوە، بۆ ماوەی نیوکاتژمێر بەجێی بهێڵە دواتر بە پارچەیەک قوماش بیسڕە

-دووەم، زەیتی گەڵا چا

زەیتی گەڵا چا یەکێک لە تایبەتمەندیەکانیی بریتییە لە دژە بەکتریاو هەوکردن بەکارهێنانی زۆر باشە بۆ نەهێشتنی شوێنەواری زیپکە بەم شێوەیە،
-شتنی دەم و چاو بە ئاوی شلەتێن
-تێکەڵ کردنی کەمێک ئاو لەگەڵ زەیتەکە
-بە پارچەیەک لۆکە زەیتەکە بخە سەر شوێنەواری زیپکەکە

-سێیەم، خەیار

پێکهاتەی ئەم ماسکە یارمەتیت دەدات لەڕزگار بوون لە هەوکردن، بەڵام نابێت لە نزیک چاو بەکار بهێنرێتم یارمەتی نەهێشتنی سووربوونەوەی پێست دەدات بەم شێوەیە ئامادەی بکە
-نیو خەیار لەت بکە بیکە بە پارچەی بچوک بچوک
-دواتر بیکەرە ناو خەڵاتەیەکەوە ٢ کەوچکی گەورە ئالۆڤێراو کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆی تێبکە بە باشی تێکەڵی بکە
-دوای تێکەڵەکە بدە لەسەر شوێنەواری زیپکەکان و ماوەی ١٠ بۆ ١٥ دەقە بە جێی بهێڵێە
-پاشان بە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆ
تێبینی/ ئەگەر هەستیاریت بە هەر یەک لەم پێکهاتانە هەیە تکایە بەبێ ڕاوێژی پزیشک بەکاری مەهێنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا