مۆدێرنا دوای ٦مانگ کاریگەری دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆدێرنا ئەمریکی  ئاشکرای دەکات، ئەو ڤاکسینەی دژی کۆرۆنا دروستی کردووە دوای ٦ مانگ لە بەکارهێنانی کاریگەری دەردەکەوێت.

کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێی ئەو ڕاپۆریانەی کراوە لە ٪٩٠ی ئەو کەسانەی بەکاریان هێناوە لە دوای ٦ ماگ کاریگەری دەرکەوتووە، لە ٪٩٥یشی حاڵەتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا بۆیان بەکار هێنراوە.

داتاو زانیارییەکان ڕێگە بەوە دەدات، ڤاکسینی مۆدێرنا مۆڵەت لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بە دەست بهێنن، نەک ئەو مۆڵەتە سنوردارەی کە ئێستا پێی دراوە.

ڤاکسینەکە لەسەر تەمەنی هەرزەکاران تاقیکراوەتە،  کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵیدا بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ٣٠٠٠ کەس دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

هەروەها پانی دروست کردن و بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی هەیە لەسەر، منداڵانی تەمەن ٦مانگ هەتا منداڵی تەمەن ١١ ساڵ.

کۆمپانیاکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، بەکارهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنا دژە ئۆکسان لە جەستەدا زیاد دەکات و رێگری دەکات لە ڤایرۆسی کۆرۆناو ڤایرۆسەکانیتری جەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا