سوودەکانی لیمۆی ڕەش بۆ تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

لیمۆی ڕەش یان لیمۆ بەسرای ڕەش یەکێکە لەو جۆرانەی لیمۆ لەکۆنەوە بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

لیمۆی ڕەش بەیەکێک لە باشترین چارەسەرەکان بۆ کێشەکانی کرداری هەرس و گەدە وەک بەکتریای گەدە، سکچوون، قەبزی و دڵتێکەڵهاتن دادەنرێت، چونکە بەکتریا زیانبەخشەکانی کرداری هەرس لەناودەبات، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

ژمارەیەک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە لیمۆی ڕەش یارمەتی سووتانی چەوری زیادەی جەستە دەدات بەتایبەتی لە ناوچەی سکدا بۆیە دەتوانرێت لە سیستمی خۆراکیدا بۆ دابەزاندنی کێش بەکاربهێنرێت، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ئاوی زیادە کە لەجەستەدا کۆبۆتەوە، هەروەها ڕۆڵێکی زۆری لە ڕێگریکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلەدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا