پۆڵەتیک پرێس
لەمانگی ڕەمەزاندا دوای ڕوژێکی دوور و درێژ لە بەڕۆژووبوون هەندێک کەس دوای شکاندنی ڕۆژوو و نانخواردن هەست بە گێژبوون دەکەن، ئەوەش چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە.
هۆکارەکانی گێژبوون دوای نانخواردن لە ڕەمەزاندا:
-دابەزینی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی گێژبوون، دوای نان خواردن خوێن بەشێوەیەکی زیاتر بۆ گەدە، ڕیخۆڵەکان و ئەندامەکانی دیکە دەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و نزمبوونەوەی پەستانی خوێن.
-نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هۆکارێکی دیکە، دوای خواردنی شیرینیەکان ڕاستەوخۆ ڕێژەی شەکری خوێن بەرزدەبێتەوە و دادەبەزێت ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون.
-خواردنەکانی بەربانگیش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گێژبوون هەیە، هەندێک لە خواردنەکان لەکاتی ڕۆژووشکاندا دەبنە هۆی سەرئێشەی نیوەی کە هۆکارێکە بۆ گێژبوون ئەوانیش، شوکولاتە، شیرەمەنیەکان، ترشی و سوێری زۆر.