پۆڵەتیک پرێس
تەمەرهیندی جگە لەوەی خۆی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە خواردنەوەکەشی ئامادەدەکرێت تامێکی تایبەتی هەیە و سوودێکی تەندروستی زۆریش بەجەستە دەبەخشێت.
خواردنەوە یان شەربەتی سروشتی تەمەرهیندی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش و سووتانی چەوری سک دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە و پارێزگاری لێدەکات.
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.