پۆڵەتیک پرێس
ئەو گیایانەی بۆ چارەسەری نەخۆشیە جۆراو جۆرەکان هەزاران ساڵە بەکار دەهێنرێین، وەک دەرمانی پزیشکی جێگرەوە ناسراون، هەروەها سەلمێندراوە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر دەرکردنی ژەهر لە جەستەدا.
ئەمانە دیارترین خواردنەوە گیاییەکانن کە توانایەکی باشیان هەیە بۆ دەرکردنی ژەهر لە جەستەدا.
یەکەم-کەرەوز، باشترین خواردنەوەی گیاییە کە یارمەتی دەرکردنی ژەهری ئەو کانزا قورسانە دەدات کە لە جەستەدان، ئەو پێکهاتە کیماییانەی لە کەرەوزدا دۆزراونەتەوە وەک وەک پاککەرەوە سروشتیەکان وان، پەیوەستن بە کانزا قورسەکانەوەو بە ئاسانی ژەهرەکانیان لە جەستە دەردەکەن.
دووەم-تاڵیشک، جۆرێکی ڕووەکە وەک گەڵا وایە، لە لایەن پزیشکانەوە وەک جێگرەوەی میز بەکار دەهێنرێت، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کردارەکانی جگەرو زراو، ئەو گەڵایە دەوڵەمەندە بە ڤایتامینەکانی ئەی بی ٦، سی دی کەی. لەگەڵ کانزاکانی وەک بۆتاسیۆم، زینک بیتاکارتین.

سێیەم-ئەو گیایەی پێشنیار کراوە بۆ پاڵپشتی ئەرکەکانی جگەر بریتییە لە گوڵی شیری دڕکاوی کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە، لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە یارمەتی دووبارە دروست بوونەوەی شانەکانی جگەر دەدات.
چوارەم-زەردەچەوە ، بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکانی هیند یارمەتیدەرێکی باشی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی جگەر و کۆ ئەندامی هەرسە، ژەهر لە جەستە لا دەبات و خانەکان نوێ دەکاتەوە.