پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.
شەش خواردن مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە:
-تەماتە
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا کەمدەکاتەوە کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
-شۆفان
بەپێی توێژینەوەکان شۆفان یارمەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش دەدات.
-شوکولاتەی ڕەش
شوکولاتە ڕێژەکەی زۆر کاکاوی تێدایە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-هەنار
بەپێی توێژینەوەکان شەربەتی سروشتی هەنار یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-گوێز
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە.
-سێو
ئەو ماددانەی تێدایە کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.