لەم گەرما بەهێزەدا ئاوی زۆر سارد مەخۆرەوە لەبەر ئەم هۆکارە

پۆڵەتیک پرێس

لە زۆرێک لە وڵاتەکان لە جیهاندا پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، خەڵکانێکی زۆر بێزاربوون لەو گەرما بەهێزە بەڵام پێگە تەندروستیەکان هۆشداری دەدەن، دەربارەی نەخواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ سەهۆڵاو لەم گەرمایەدا.

دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر ٦٦٠ ژن کراوە، دەرکەوتووە، ٥١ لەو ژنانە توشی ژانەسەر بوون دوای ئەوەی ٥ ئونس ئاوی سەهۆڵاویان خواردۆتەوە.

خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵاو لە گەرمادا دەبێتە هۆی ئازار و سەر ئێشەی زیاتر، بەراورد بە خواردنەوەی ئاوی ئاسایی.

هەروەها بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەکیتر، ڕەنگە ببێتە هۆی خوەن بەربوونی مێشک، کە دەبێتەهۆی وەستاندنی مێشک، مەرج نیە ئاوی گەرم بخۆیتەوە بەڵام باشتر وایە بەپێی کەش و هەواکە ڕێژەی ساردی و گەرمی ئاوەکە بپارێزیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا