ئایا شیرینی لەگەڵ نانی بەیانی زیانی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

شەکر سەرچاوەیەکی باشی وزەیە لە بەیانیاندا، بەڵام لەهەمان کاتدا پێویستە جۆری شەکرەکە بزانرێت.

شەکری ناو میوە و سەوزەکان جیاوازە لەو شەکرانەی کۆمپانیاکان دەیکەنە ناو بەرهەمەکانیانەوە، ئەو کەسانەی لەگەڵ نانی بەیانی یان دوای نانی بەیانی شیرینی دەخۆن ئەوا میوە و سەوزەکان هیچ زیانێکیان نییە بەمەرجێک زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.

پسپۆڕان باس لەوە دەکەن، پێویستە ڕێژەی خواردنی شیرینی سنوردار بێت پارچەیەکی بچووک بخورێت، چونکە هەموو شەکرەکان ئەوانەی لەناو میوە و سەوزەکانیشدایە کاربۆهیدراتێکی کەمە و بۆ ماوەیەکی کاتی هەستی تێربوون دەبەخشێت، بۆ ئەوەی بەشیوەیەکی تەندروست هەست بە تێربوون بکەیت پێویستە ڕێژەیەکی گونجاو لەهەریەک چەوری، کاربۆهیدرات و پڕۆتین بخۆیت.

پسپۆڕان دەڵێن دەتوانین ژەمێکی تەندروستی بەیانیان بەم شێوەیە دیاریبکرێت، قاپەکە نیوەی سەوزە و میوە بێت، چارەکێکی قاپەکە دانەوێڵە بێت، نان، چارەکی کۆتایشی گۆشت یان پڕۆتین بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا