سوودەكانی شیری مانگا بۆ دایكانی شیردەر

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو دایكانەی، كە شیری مانگا دەخۆنەوە، لە كاتێكدا خۆیان لەقۆناغی شیرپێدان دان، منداڵەكانیان كەمتر تووشی هەستیاری دەبن .

لەڕاپۆرتێكدا كە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە لێكۆڵەرەوە سویدییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە ٥٠٨ نموونەیان بۆ ئەم بابەتە وەرگرتووە بۆیان دەركەوتووە، كە ئەو منداڵانەی شیری دایكیان خواردووە لە هەمان كاتدا دایكیان شیری مانگای خواردووە، بەشێوەیەكی بەرچاو كەمتر هەستیای خۆراكیان هەیە بەراورد بە منداڵانی تر.

هەرچەندە لێكۆڵەرەوە سویدییەكان، پێیان وایە تا ئێستا سوودەكانی شیر ڕوون نییە، بەڵام بڕوایان وایە دەبێتە هۆی چالاككردنی سیستمی بەرگری لەشی منداڵ.

هەرچەندە پێشتر لێكۆڵینەوەی زۆر كراوە بۆ زانینی پەیوەندی نێوان شیرو هەستیاری، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا كاریگەرییەكانی خواردنەوەی شیری مانگا لەلایەن دایكانی شیر دەرەوە دەخرێتە ڕوو.

بەپێی وتەی پڕۆفیسۆر سۆفی ساندبرگ لە بواری خۆراك، ڕێكخسنی خواردن كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا دایكان خۆیان لە خواردنی شیر بە دوور دەگرن، بەهۆی ترسیان لەتێكچوونی سیستمی خۆراك، كە بۆ خۆیان ڕێك خستووە.

هەروەها بەپێی ڕوونكردنەوەكانی ئەم لێكۆڵینەوەیە دەكرێت ئەم بابەتە ناوبنرێت مەرجی پاكوخاوێنی مەبەست لەمەش ئەوەیە، دەكرێت منداڵەكەت بە هۆی سوودەكانی شیری مانگاوە، كۆئەندامی بەرگری بەهێز بێت و كێشەی لەگەڵ خواردنەكان نەبێت .

چونكە منداڵان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو خواردنانەی، كە دایكیان دەیخوات سوود وەربگرن بۆ بەهێزی و گەشەكردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا