ئەو نیشانانەی دەری دەخات مردن نزیکە

پۆڵەتیک پرێس

زانایان چەندین نیشانەیان ئاشکرا کردووە، کە لە کەسێکی بەتەمەن یاخود نەخۆشدا هەیە دەری دەخات، کە ئەو کەسە لە مردن نزیک بۆتەوە، تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە لە ژیاندا.

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دا کە لە پەیمانگای نیشتیمانی پیربوون لە پەیمانگا نیشتیمانیە تەندروستیەکانی ئەمریکا ئەنجام درابوو، بڵاوکرایەوەو ئاشکرا کرا.

یەکێک لە نیشانە سەرەکیەکان کە ئاماژەیان پێداوە، بریتیە لە کورت بوونی هەناسە  کاتێک کەسێکی بەتەمەن یاخود نەخۆش هەناسەکانی کورت دەبێتەوە واتە ئەو کەسە لە مردن نزیکە، زۆر کات دەبێتە هۆی خنکادنی کەسەکە.

ئاماژەیان بەوەش داوە، نەخۆشی مێشک یەکێکە لە نیشانەکانی نزیکی مردن، هەروەها کەسێک کە لە مردن نزیک دەبێتەوە بێگومان کەسێک کە تەمەنی زۆربێت یاخود نەخۆشیەکی هەبێت توشی خەمۆکی دەبێت، دڵە راوکێی زیاد دەکات، توشی ماندووبونێکی زۆر دەبێت خەواڵوو دەبێت، سەرنجی کەم دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا