سوودەکانی بامێ

پۆڵەتیک پرێس

بامێ سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و بەشێوەیەکی زۆر لەجیهاندا بەکاردەهێنرێت، ڕێگری لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

سوودەکانی بامێ:

-ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە، ئەو ڤیتامینانەی لەناو بامێدا هەن کۆرپەلە لە سکی دایکدا دەپارێزێت لەوەی توشی نەخۆشیەکان بێت و یارمەتی گەشەی دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی پاککردنەوەی قۆڵۆن دەدات و کرداری هەرس باشتر دەکات.

-ئەو مادە سوودبەخش و ڕیشاڵانەی لە بامێدا هەیە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە چونکە ڕێگری بەرزبونەوەی شەکری خوێن دەکات.

أسهل طريقة لتحضير البامية | فريق شام

-ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکخراو و تەندروست بامێ دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی گورچیلە کەمترە.

-بامێ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ لای منداڵان کەم دەکاتەوە و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی کرداری هەناسە دەکات.

-ڤیتامین سی یەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکیەکان بۆ تەندروستی پێست، بامێ ڕێژەیەکی زۆری تێدایە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و پارێزگاری لە جوانی و ڕەونەقی دەموچاو دەکات.

-کالۆری کەمی تێدایە و هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا