پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی سۆدیۆم بۆ تەندروستی جەستە گرنگە، بەڵام بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەئێستادا یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەکان، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگ لە دابەزاندنیدا دەبینێت، بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” ئەم خواردنانە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن:
-سپێناخ
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ترشی فۆلیک یارمەتی ڕێکخستن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-مۆز
ڕێژەیەکی کەم سۆدیۆمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە.
-چەوەندەر
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی تێدایە سوودی بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە.
-ئاردی شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە.