زۆر زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

پڕۆتین پێکهاتەیەکی سەرەکیە بۆ جەستە و بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی ئەنزیم و هۆرمۆنەکان، بەهێزبوونی بەرگری جەستە و پارێزگاریکردن لە ماسولکەکان.

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەویان تێدابکرێت و ڕێژەکەی زۆر زیادبێت لەوانەیە زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”health”.

أطعمة صحية تحتوي على بروتين عالي | الطبي

زیانەکانی زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین لەجەستەدا:

-لەوانەیە زۆر زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین ببێتە هۆی لەدەستدانی کالیسیۆم لە ئێسکەکاندا، کە هۆکارێکی سەرەکی فشەڵبوونی ئێسکەکانە.
-مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات.
-زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین بەتایبەتی لە سەرچاوە ئاژەڵیەکانەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن.
-لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە، چونکە زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین پێویستی بە ئاوی زیاتر دەبێت و بەوەش جەستە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا