بەکارهێنانەوەی بوتڵی پلاستیک دەبێتە هۆی نەزۆکی

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنانەوەی بوتڵی پلاستیک زیاتر لە جارێک دەبێتە هۆی، توشبوونت بە نەخۆشی مەترسیدار وەک نەزۆکی.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تەندروستیانەی بڵاو کراونەتەوە، دووبارە بەکارهێنانەوەی بوتڵی پلاستیک توشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکات، هەرچەندە بوتڵی پلاستیک لە جیهاندا ڕۆژانە لە لایەن ملیۆنان کەسەوە بەکار دەهێنرێت.

چێرێڵ لێسیگۆی توێژەر لە سەنتەری پێندین هێڵس، بۆ باشتر کردنی تەندروستی وتی، ئەو بوتڵە پلاستیکیانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنین بەکارهێنانەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستی دروست دەکات، چونکە کاربۆنی جۆراو جۆر لە دروست کردنیدا بەکار دەهێندرێت.

ئاماژە بەوەش دەدات، لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە بوتڵی پلاستیک دروست دەکرێت و کاربۆن لە دروست کردنیدا بەکار دەهێندرێت، لەگەڵ ماددەیەکی کیمیایی بە ناوی پایسفینۆڵ.

لێسیگۆی وتی لە ێەنجامی هەندێک توێژینەوەدا دەرکەوتووە، پایسفینۆڵ دەتوانێت دزە بکات بۆ ناو خواردن و خواردنەوە هەربۆیە هۆشداری لە بارەوە دەدەن.

وتیشی تابێت، بەکارهێنانی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان، لە پیشەسازی دروست کردنی بوتڵی پلاستیک دا زیاد دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی.

لێسیگۆی هۆشداریدا لە بارەی ئەوەی، ئەو ماددانە کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر چاک بوونەوەی خانەکان، گەشەی قژ و ئاستی وزەی لەش.

هەروەها گروپەکی پزیشکی توێژینەوەی ئەمریکاش، هۆشدارییان دا لەبارەی ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵس و کەوتی منداڵان دروست دەکات.

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، پایسفۆنیل دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و شەکرەی جۆری دوو و نەخۆسی دڵ و دەمارەکان.

هۆشداریان دا بە خەڵک دەرابرەی ئەوەی دەتوانن، بوتڵی شوشە بەکار بهێنن، هەروەها بە هیج شێوەیەک دەفری پلاستیکی بەکار نەهێنن بۆ خواردن گەرم کردنەوە چونکە ماددەکانی ناوی دزە دەکات بۆ ناو خواردنەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا