ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، سیستمی خۆراکی ڕۆژانەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، هەندێک خواردن یارمەتی باشترکردنی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدەن.

ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدەن:

-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکان بەگشتی و بەتایبەتی فاسۆلیا، نیسک و نۆک سەرچاوەیەکەی سەرەکی ڕیشاڵەکانن یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدەن، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن.

想補鐵只能靠紅肉?這些植物性食物也能幫你補充鐵質! - Greenpeace 綠色和平| 臺灣

-توو یان شاتوو
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین سی، هەوکردنەکانی کرداری هەرس کەمدەکەنەوە.

فوائد التوت , اهم الفوائد الصحية للتوت - كلام نسوان

-خواردنە جیاوازەکان
بەردەوام خواردنی یەک جۆر خواردن زیان بە گەدە و کرداری هەرس دەگەیەنێت، پێویستە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە هەمەجۆر بێت و ڕۆژانە جۆری جیاوازی خواردن لەخۆ بگرێت، چونکە جۆرە جیاوزەکانی خواردن یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدەن.

التنوع الغذائي مهم لصحتنا، لكن تعريفه قد يكون غامضًا - أنا أصدق العلم

لەگەڵ ئەو خواردنانەشدا پێویستە ئاگاداری ئەوە بیت ڕۆژانە ڕێژەیەکی گونجاو ڕیشاڵەکان بخۆیت و ڕێژەیەکی گونجاویش ئاو بخۆیتەوە، چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک