پۆڵەتیک پرێس
قاوە یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی”health” خواردنەوەی قاوە لەبەیانیاندا ئەم سوودە تەندروستییانەی بۆ جەستە دەبێت:
-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە، بەپێی هەندێک لە توێژینەوەکان ئەو کەسانەی قاوە دەخۆنەوە ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە، جەڵتەی مێشک و شەکرە کەمترە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆنەوە.
-ڕۆژانە بەلای کەمەوە خواردنەوەی کوپێک قاوە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
-کافایینی تێدایە وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت.
-توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی قاوە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە لەجۆری دوو.
-بەپێی هەندێک لە توێژینەوەکان خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر تەندروستی جگەر هەیە، خواردنەوەی سێ بۆ چوار کوپ قاوە مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەکانی جگەر کەمدەکاتەوە وەک چەوری جگەر.