پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان دەناڵێنن بەدەست نەخۆشی شەکرەوە، هەندێک نیشانەی ناو دەم ئاماژەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو.
نیشانەکانیش بریتین لە، وشک بوونی دەم بەشێوەیەکی زۆر و بەردەوام، قورسی لە قوتدان و قسەکردندا، وشک و زبری زمان، ئازاری بەردەوامی ناو دەم و هەوکردنی، شەقبوونی لێو.
زانایان ڕێنمای دەدەن لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا لەو خواردن و خواردنەوەنە دووربکەنەوە کە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە، هەروەها سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.