خواردنە گونجاوەکان بۆ پارشێو

پۆڵتیک پرێس

ژەمی پارشێو گرنگییەکی زۆر بۆ لەش هەیە، چونکە سەرچاوەیەکی باشی وزەت بۆ ڕۆژەکەی پێدەبەخشێت، هەروەها ئاویش بەهەمان شێوە گرنگە بۆ شێدارکردنەوەی لەش و بەخشینی وزە.

ڕێژە و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی سوودیان هەیە لە پارشێودا بخورێن:

-ئاو
ئاو سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ لەش، هەندێک جار لەبیر دەکرێت بخورێت یان ڕێژەیەکی کەم دەخورێت، بەڵام پێویستە ڕێژەیەکی تەواو بخورێتەوە کە دوو پەرداخ بۆ چوار پەرداخە بەپێی توانای خۆت.
ئەو ڕێژەیە دەبێت بەم شێوەیە بخورێتەوە، پێش نان خواردنی پارشێو پەرداخێک، دواتر لەکاتی نان خواردندا، پاشان دوار تەواو بونیش دەیخۆیتەوە، هەتا هەست بە ئاوسان نەکەیت و بێزارت نەکات.

إكثروا من شرب الماء في الأيام الحارة.. لهذه الأسباب - قناة العالم الاخبارية

-هێلکە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و پڕۆتینەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات، دەتوانرێت هێلکە بە کوڵاوی یان بە سورەکراوی لەگەڵ هەندێک زەیتی زەیتوندا بخورێت، بەڵام پێویستە خوێی تێنەکرێت و ڕێژەی چەوریەکەشی کەم بێت.

-مریشک
مریشک پڕۆتین بە لەش دەبەخشێت، لە گۆشتی سوور سوکترە بۆ گەدە، دەتوانرێت بە کوڵاوی یان برژاوی بخورێت، بەڵام نابێت بە سورەکراوی لە پارشێودا بخورێت.

-میوە
میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامینەکانیان تێدایە، بۆ نموونە مۆز، شلیک و کاڵەک یارمەتی تێربون دەدەن، هەروەها دەتوانرێت زەڵاتەی میوە بخورێت بەمەرجێک شەکری تێنەکرێت.

-سەوزەکان
سەوزەکانی خەیار، تەماتە و کاهوو دەوڵەمەندن بە ئاو و ڤیتامین هەستی تێربوون زیاد دەکەن.

-چەرەسات
چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، پێویستە ڕێژەیەکی کەم و بێ خوێی لێبخورێت، چونکە ئەو جۆرانەی خوێیان پێوەیە دەبێتە هۆی تینوویەتی.

فوائد المكسرات – أفضل 9 أنواع من المكسرات المفيدة لصحتك – توعية

-نان
نان سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدراتە، ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی تێربوون دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ئامۆژگاری دەکرێت نانی قاوەی بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زیاتر ڕیشاڵی تێدایە.

-برنج
دەتوانرێت برنج لە پارشێودا بخورێت، بەمەرجێک بەشێوەیەکی تەندروست واتە کەم خوێ و کەم چەوری ئامادەبکرێت و بەهاراتی تێدا نەبێت، چونکە دەبیتە هۆی تینوویەتی.

-ماست
خواردنێکی باشە لە پارشێودا، ئاو و پڕۆتینەکان و کالیسیۆم بە لەش دەبەخشێت، دەبێت ماستی کەم چەوری یان بێ چەوری بخورێت هەتا کالۆری کەمتر بێت.

-نۆک و پاقلە و نیسک
پاقلەمەنیەکان پڕۆتینی ڕوەکی و ڕیشاڵەکانیان تێدایە یارمەتی تێربون دەدەن، بەڵام لە پارشێودا دەبێت ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێبخورێت، بۆئەوەی لەڕۆژدا نەبێتە هۆی ئاوسان و بێزارت بکات.
هەروەها پێویستە واز لە ژەمە سورەکراەکانی وەک فەلافل بهێنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە زەیت، ئەمەش لەڕۆژدا دەبێتە هۆی بێزارکردن و تینوویەتی.

Sohati - البقوليات جزء اساسي من مائدتك الرمضانية

ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێویستە لە پارشێودا نەخورێن:

-خواردنی سورەکراو، چونە کالۆریەکی زۆری تێدایە و هۆکارێکە بۆ تینوویەتی.
-ترشی و سوێری..
-شەربەتەکان لەگەڵ ئەوەی هەمووی ئاوە، بەڵام دەوڵەمەندە بە شەکر و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
-شیرینی، چونکە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش و تینوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا